فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی ١٠ ساڵ زیندان بەسەر یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی
چوارشەممە ۱۹-۰۶-۱۴۰۴   |  10-09-2025

بەپێی زانیارییەکان، شاهین وەساف، هاووڵاتیی تەمەن ۲۹ ساڵ و لە دەستبەسەر کراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ورمێ، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەوشارە، بە ۱۰ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.
شاهین وەساف پێشتر لە لایەن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ورمێ، بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل” حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو و ئەو حوکمە ڕۆژی سێشەممە ۱۱ی ڕەزبەری ١٤٠٢ بەشێوەی فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندرابوو. شایانی باسە،حوکمی ئێعدامی ئەو بەندکراوە لە لایەن یەکێک لە لقەکانی دیوانی باڵای ئێران بەهۆی ڕەتکردنەوەی بەدواداچوونەکان، ڕەت کرابۆوە و بە مەبەستی پێڕاگەیشتنی دووبارە بۆ لقی هاوشێوە گەڕێندرابووە. جێگای ئاماژەیە، شاهین وەساف ڕۆژی چوارشەممە ۳۰ی خەرمانانی ١٤٠١ لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لەگەڵ ئامۆزاکەی بەناوی ناسر وەساف لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ورمێ دەستبەسەر و دوای کۆتایی پرۆسەی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گواسترابوونەوە. ناسر وەساف دوای نزیکەی یەک ساڵ دەستبەسەربوون لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرابوو.