فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی ١٠ مانگ زیندان بەسەر زارا ساجدی نیا لە لایەن دادگای ڕژیم لە شاری بۆکان
سێشەممە ۲۴-۰۷-۱۴۰۳   |  15-10-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، زارا ساجدی نیا تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری دووی شاری بۆکان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” بە ١٠ مانگ بەندکران مەحکووم کراوە و ئەو حوکمە لە رێکەوتی ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣ بەم هاووڵاتییە ڕاگەیەندراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەک، ماوەی ٢٠ ڕۆژ کات تەرخان کراوە کە زارا ساجدی نیا لە سەر ئەم حوکمەی دادگا ناڕەزایەتی دەڕببڕێت. شایانی باسە ناوبراو لە رێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ئەمساڵ دوای بانگ کران و ئامادە بوونی لە ئیدارەی ئیتڵاعاتی بۆکان، دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ورمێ کرابوو و پاش کۆتایی هاتنی قۆناخەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرابوو.