فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی ١٠ مانگ زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار
دوشەممە ۲۴-۱۰-۱۴۰۳   |  13-01-2025

لەم دواییانەدا ئیسماعیل سولەیمانی هاووڵاتیی تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی تێپەڕاندنی ١٠ مانگ حوکمی بەندکرانەکەی بۆ لقی یەکی ناوەندی جێبەجێکرانی سزای تاوانەکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی پیرانشار بانگ کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئیسماعیل سولەیمانی لە ڕێکەوتی ١٩ی ڕەزبەری ئەمساڵ لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی دووی پیرانشار بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی” حوکمی ١٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسە، ئەو حوکمە لە ڕێکەوتی ٢٤ خەزەڵوەر لە لایەن لقی ٢٣ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ پشتڕاست کراوەتەوە و ئەم هاووڵاتییە لە ڕۆژانی داهاتوودا دەبێت بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەی خۆی بە ناوەندە دادوەرییەکان بناسێنێت.