فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی ١٠ مانگ زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ
سێشەممە ۱۷-۰۴-۱۴۰۴   |  08-07-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دوشەممە ١٦ی پۆۆشپەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی “عەلی ئەنساری” لە لاین دادگای شۆڕشی ئەمشارە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی” بە ١٠ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییه پێشتریش لانیکەم دوو جار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆوە بۆ چەند کاتژمێر لە ژیر لێپڕسینەوەدا بووە. هەروەها لە کاتی ئەو بانگکردنانه دەستیان بەسەر تەلەفۆنەکەیدا گرتووە. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤، حەسەن شاداب، خەڵكی شنۆ، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكێ نادیار گواسترایەوە.