بە پێی ڕاپۆرتەکان، لەم دواییانەدا “مستەفا حەمدی”، چالاکی میدیایی خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن لقی ١٠٥ی دادگای تاوانەکانی ٢ی ئەمشارە، بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی لە ڕێگەی کۆبوونەوەی نایاسایی” بە ١٠ مانگ زیندان و ٧٠ زەربە شەلاق مەحکووم کراوە.
ناوبراو لە کۆتایی مانگی خەرمانانی ئەم ساڵ لە لایەن دادگای شۆڕشی سەقز بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژی حکومەت” سێ مانگ حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندرابووکە دواتر ئەم حوکمە بە پێبژاردنی ٧ ملیۆن پارە گۆڕدرا. جێگای ئاماژەیە، مستەفا حەمدی بەڕێوەبەری کەناڵی “پرسمان”ی سەقز ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لە هۆڵی میلادی ئەمشارە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا. ناوبراو دواتر لە ڕۆژی شەممە ٢٢ی گوڵان، دوای ٣٤ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییکردنەکەی، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرابوو.