فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی ١٥ ساڵ زیندان بەسەر نایب عەسکەری بەندکراوی سیاسی
دوشەممە ۰۷-۰۸-۱۴۰۳   |  28-10-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، نایب عەسکەری بەندکراوی تەمەن ٤٨ ساڵ کە لە سێ ساڵ لەمەوبەرەوە دەستبەسەر و حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپابوو، دوای ناردنی دۆسیەکەی بۆ لقی هاوئاست، لەلایەن لقی دووی دادگای ورمێەوە، حوکمی ١٥ ساڵ بەندکران و پێبژاردنی بەسەردا سەپێندرا.
ئەم بەندکراوە سیاسییە، پێشتر لەلایەن هەمان دادگای ورمێ بە شێوەی غیابی بە تۆمەتی «موحارەبە» حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو و ئەم حوکمە ڕۆژی شەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ بە پارێزەکەی ڕاگەیەندرابوو. ناوبراو مانگی ڕەزبەری هەمان ساڵ و بۆ جارێکی دیکە و بە گۆڕانی تۆمەتەکەی لە موحارەبە بۆ بەغی، لە لایەن لقی دووی دادگای ورمێ، حوکمی ئێعدامەکەی پشتراست کرایەوە. نایب عەسکەری پێشتر لە هەرێمی کوردستان ئەندامی (پژاک) بووە و دوای جیابوونەوە لەو حیزبە و وەرگرتنی ئەماننامە لە لایەن سپای پاسداران، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠١ خۆی بە ئیتلاعاتی سپای ورمێ ناساندووە و دەستبەسەر کراوە.