فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی ١٦ ساڵ زیندان بەسەر هاووڵاتییەک لە مەشهەد
دوشەممە ۰۳-۰۷-۱۴۰۲   |  25-09-2023

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەشهەد بە ناوی “ئەعزەم غوڵامی” کە لە مانگی سەرماوەزی پارەکەوە لە زیندان ڕاگیراوە، لە لایەن دادگاوە بە ١٦ سال زیندان مەحکووم کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کومیتەی بەدواداچوونی بارودۆخی دەستبەسەر کراوان، ناوبراو لە ئێستادا لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد ڕاگیراوە و لە لایەن لقی پێنجی دادگای شۆڕشی ئەم شارە، دادگایی و بە زیندان مەحکووم کراوە. شایانی باسە، ناوبراو بە تۆمەتی “پێکهێنانی گرووپ بە ئامانجی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات” بە ١٠ ساڵ زیندان و هەروەها بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی لەدژی نیزام” بە ٥ ساڵ زیندان و هەروەها بە تۆمەتی “پڕوپاگاندا لەدژی نیزام” بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کراوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەعزەم غوڵامی لە ماوەی دادپرسی لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری ئینتخابی، بێبەش بووە.