سەپاندنی ١٨ مانگ زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە
دوشەممە ۲۸-۰۸-۱۴۰۳   |  18-11-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، “عەلی ئەڵڵاوەیسی” لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە حزبێکی کوردستانی” سزای یەک ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی “چالاکیی تەبلیغی دژ بە حکومەت” بە ٦ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.
دانیشتنی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ئەو هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەردا بەڕێوە چوو و لە ئاکامدا ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر بە شێوەی فەرمی بەو چالاکە مەدەنییە ڕاگەیەندرا. عەلی ئەڵڵاوەیسی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی خۆی لە شاری سنە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک دەستبەسەرکران، لە ئاکامدا بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو.