فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی ٢٤ ساڵ زیندان بەسەر چوار ماموستای قوتابخانە لە خوزستان
چوارشەممە ۱۹-۱۰-۱۴۰۳   |  08-01-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، هەر یەک لە “کەوکەب بوداغی پەنا” و “پیرووز نامی” لە مامۆستایانی لوڕی بەختیاری و خەڵکی ئیزە، “عەلی کرووشات” لە چالاکانی پیشەیی و خەڵکی ئەهواز و “سیامەک سادقی چەهرازی” لە موعەلیمانی خانەنشین و دانیشتووی ئەهواز، لە لایەن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئەهواز لە دۆسیەیەکی هاوبەش، هەر یەک بە شەش ساڵ زیندان و سەرجەم بە ٢٤ ساڵ زیندان مەحکووم کراون.
بە پێی ئەم حوکمە کە ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بەفرانبار، بە شێوەی زارەکی بەم چوار چالاکە پیشەیییە ڕاگەیێندراوە، هەر یەک لەوان بە تۆمەتی “پێکهێنانی دەستە و گرووپ دژی ئاسایشی وڵات” بە ٥ ساڵ زیندان و بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژی حکوومەت” بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کراون.دانیشتنی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ئەم چوار چالاکە پیشەیییە لە ڕێکەوتی ١٦ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئەهواز بەڕێوە چووبوو. جێگای ئاماژەیە، ئەم چوار چالاکە پیشەیییە لە ماوەی ساڵانی ڕابردووشدا لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ و لێپرسینەوەیان لێ کرابوو.