سەپاندنی ٢٤ مانگ زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام
دوشەممە ۱۵-۱۱-۱۴۰۳   |  03-02-2025

بەپێی زانیارییەکان، لەم دواییانەدا ئارمان شادیوەند، خەڵکی دەڕەشار سەر بە شاری ئیلام، لە لایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئەمشارە، بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندەی دژ بە حکومەت” حوکمی ٨ مانگ و بە تۆمەتی “سووکایەتیکردن بە خامنەیی” حوکمیی ١٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
شایانی باسە، ئەو تۆمەتانەی کە لەو دۆسیەدا دراونەتە پاڵ ئارمان شادیوەند، لە دوو بەشدا بۆ دادگای شۆڕش و دادگای تاوانەکان گەڕێندرابوونەوە. ئارمان شادیوەند، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی سەرماوەزی ئەمساڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ لقی ٢ی دادیاری خانەی دادی گشتی و شۆڕشی دەڕەشار بانگ و دەستبەسەر کرا. ئەو چالاکە ژینگەپارێزییە دوای یەک ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە زیندانی ناوەندیی دەڕەشار ئازاد کرابوو.