فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی ٢٧ مانگ زیندان بەسەر ئەحمەد عەلیزادە
دوشەممە ۱۵-۰۸-۱۴۰۲   |  06-11-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ١٣ی خەزەڵوەر، ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای قوتابخانە، تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی شاری ئاودانان دوای ئەوەیکە لە لایەن لقی جێبەجێ کردنی سزاکانی خانەی دادی گشتی و شۆڕشی ئەو شارەوە بانگ کرابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیلامەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی” و “شێواندن و بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی”، سزای ٢٧ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپابوو.هەروەها لە لایەن ئەو دادگایەوە بە سزا تەکمیلییەکانی وەک “دوو ساڵ دوورخستنەوەی لە مامۆستایەتی”، “دوو ساڵ دوورخستنەوەی لە زێدی خۆی بۆ شاری فەنووج لە بەلووچستان” و “ساڵێک قەدەغەبوونی چالاکی کردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” مەحکووم کراوە. ئەحمەد عەلیزادە ڕۆژی شەممە ١٧ی بەفرانباری پارەکە، پاش ئەوەی لە لایەن خانەی دادی شاری ئاودانان بانگ کرابوو، ماوەیەک دەستبەسەر و دوای چەند ڕۆژێک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.