فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی ٣١ زیندان بەسەر حەوت هاووڵاتیی خەڵکی ئەهواز
سێشەممە ۲۲-۰۷-۱۴۰۴   |  14-10-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هەرکام لە “عەلی خزرجی، خەلیل خزرجی، عەلی بروایە، عەباس حمادی و حسێن سیلاوی” لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەهواز، بە ٥ ساڵ زیندان و هەروەها “عەبدولمەجید هاشمی و یۆنس غەرباوی” هەرکام بە ٣ ساڵ زیندان و سەرجەم بە ٣١ ساڵ زیندان مەحکووم کراون.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەتا ئێستا زانیارییەک لەسەر تۆمەتە سەپێندراوەکان دژی ئەم حەوت هاووڵاتییە بڵاونەکراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، ئەم حەوت هاووڵاتییە، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر و لەکۆتاییدا، ڕاپێچی بەندی ٨ی زیندانی شیبان کرابوون.