فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی ٤٨ مانگ زیندان بەسەر سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ
دوشەممە ۱۴-۰۸-۱۴۰۳   |  04-11-2024

سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “دیاکۆ عەزیزی” خەڵکی گوندی باب خاڵاوێ، “لوقمان زەنگی” و “سیامەند زەنگی” خەڵکی گوندی “کانی سۆرک” سەر بە شاری شنۆ، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئەمشارەوە، هەر کامیان بە ١٦ مانگ زیندان مەحکووم کراون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگا ئەم سێ هاووڵاتییەی بە “پێوەندی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەت” تۆمەتبار کردووە. شایانی باسە، کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ئەم سێ هاووڵاتییە، لە ڕۆژی ٥ی خەزەڵوەر، بەڕێوەچووە و سێ ڕۆژ دواتر حوکمی دەرکراو بە فەرمی پێیان ڕاگەیەندراوە.