فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی ٥٣ ساڵ زیندان بەسەر شەش هاووڵاتیی لە لایەن دادگای ڕژیم لە تاران
هەینی ۲۷-۰۷-۱۴۰۳   |  18-10-2024

بەپێی زانیارییەکان، لەم دوایانەدا سێ بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی “ئاراز ئەمان، ئەیاز سەیف خواە و باقر حاجی زادە”، لە لایەن لقی ١٧ی دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی “سیخۆڕی” هەرکام بە ٨ ساڵ زیندان و لەپێوەند لەگەڵ تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی” هەرکام بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کراون.
هەروەها “عەبدولعەزیز عەزیمی قەدیم” بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی” بە ٥ ساڵ زیندان و بە تۆمەتی “پڕوپاگاندا لەدژی نیزام” بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کراوە. هەر لەم پێوەندەدا، “حسێن پیری” بەهمان تۆمەت بە ٥ ساڵ زیندان و “کەماڵ نووری” بە ٣ ساڵ زیندن مەحکووم کراون. شایانی باسە، حسێن پیری، ئاراز ئەمان، کەماڵ نووری، ئەیاز سەیف خواە، عەبدولعەزیز عەزیمی قەدیم و باقر حاجی زادە، زیاتر لە ٨ مانگە لە بازداشت دان. ئەم شەش چالاکە سیاسیە لە ڕێکەوتی ١٦ و ١٧ی ڕێبەندانی پارەکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر و دوای ماوەیەک، گواسترابوونەوە بۆ زیندانی “ئێڤین”ی تاران.