سەپاندنی ٦٤ مانگ زیندان بەسەر مستەفا نێعمەتی ڕۆژنامەنووس و ئابوورناسی خەڵکی ئاودانان
سێشەممە ۰۳-۰۷-۱۴۰۳   |  24-09-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، لەم دوایانەدا مستەفا نێعمەتی تەمەن ٤٨ ساڵ، لە لایەن دادگای تاوانەکانی تاران بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکومەت” بە ٨ مانگ بەندکران، “بێڕێزی بە پیرۆزییەکان” بە ٤٠ مانگ بەندکران و هەروەها بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی ناڕاستییەکان” بە ١٦ مانگ بەندکران و ١٥ ملیۆن پێبژاردنی پارە و بە گشتی بە ٦٤ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ڕۆژانی لە ڕابردوودا مستەفا نێعمەتی بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانەکەی لە لایەن لقی ١ی بەڕێوەبردنی سزاکانی دادگای گشتی و شۆڕشی تاران بۆ زیندانی ئێڤین بانگ کراوە. جێگای ئاماژەی، مستەفا نێعمەتی، ئابووریناس و نووسەر لە ڕۆژنامەی “تجارت فردا” و لە ئەندامانی گرووپە شاخەوانییەکانی ئاودانانە.