
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمیر عەلی زاکریفەرد تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی شاری ئیلام، لە لایەن لقی ١٠٤ی دادگای تاوانەکانی دووی ئەمشارە بۆ سێ تۆمەت هەرکام بە ١٠ ساڵ بەندکران و تۆمەتێکی دیکە بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کراوە کە دەکاتە ٣١ ساڵ و عیماد زاکریفەرد بۆ دوو تۆمەت هەرکام بە ١٠ ساڵ و دوو تۆمەتی دیکە هەرکام بە ٥ ساڵ و دوو جار سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە کە دەکاتە ٣٤ ساڵ.
ئەم دوو برایە بە تۆمەتگەلێ وەکوو “بێرێزی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام”، “بێرێزی بە خامنەیی”، “پرۆپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی”، “ڕاگرتنی چەک و چۆڵی قەدەغە” و “هەڵگرتنی چەکی ساچمەیی”، “کۆبوونەوە لە دژی ئاسایشی ناوخۆیی” و تێکدانی ئاسایی گشتی”، “ڕاگرتنی مەشرووب” و “ڕاگرتنی کەل و پەلی پەیوەندیدار بە سەتەلایت” سزا دراون. هەروەها وەک سزای تەواوکەر، حوکمی ٧٤ زەربە شەلاق و پێبژاردنی ٦٢٥ ملیۆن تمەن و پێبژاردنی یەک ملیۆن ریاڵی دیکە بەسەر ئەمیر عەلی سەپێندراوە. جێگای ئاماژەیە، ئەمیرعەلی زاکریفەرد ڕۆژی شەممە ٢٨ی پووشپەری ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ جاری دووهەم دەستبەسەر و بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە دژی حکومەت، بڵاوکردنەوەی ناڕاستی، بێرێزی بە خامنەیی و چالاکی میدیایی و پڕۆپاگەندە لە میدیا دژی حکوومەت تۆمەتبار کرا.