سەپاندنی ٦ ساڵ زندانی بەسەر خوێندکارێک لە لایەن دادگای ڕژیم لە تاران
هەینی ۱۶-۱۰-۱۴۰۱   |  06-01-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، [مەرزیە یوسف زادە] ناسراو بە (ڕۆژین)، خوێندکاری خەڵکی شاری مەهاباد و دانیشتووی تاران، لە پێوەند لەگەڵ ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئێران لە کاتی هەڵگرتنی پلاکاردی [ژینا ئەمینی] دەستبەسەر و پاشان لە لایەن لقی۲۹ دادگای ڕژیم، بە ٦ ساڵ زندان مەحکوم کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، مەرزیە یوسف زادە لە رێکەوتی ٢٧ی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ دەستبەسەر و دوای قۆناغەکانی لێپرسینەوە ڕاپێچی زیندانی قەرچەکی وەرامین کراوە. جێگەی ئاماژەیە ناوبراو ماوەی زیاتر لە سێ مانگە لە زیندانی قەرچەکی ورامین راگیراوە.