فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی ٨ مانگ زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی پیرانشار
دوشەممە ۱۹-۰۹-۱۴۰۳   |  09-12-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەم دواییانەدا ڕەحمان قادری، هاووڵاتیی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی گوندی “ئەندیزێ”ی سەر بە شاری پیرانشار، لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی دووی ئەوشارە، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندەی دژ بە حکومەت” بە هەشت مانگ زیندان مەحکووم کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دانیشتنی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ئەو هاووڵاتییە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی سەرماوەز لە لقی ١٠٢ بەڕێوە چووە و ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی سەرماوەز، حوکمەکەی پێ ڕاگەیەندراوە. ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، دوای بانگکران و ڕۆیشتن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و دوای ٩٠ ڕۆژ دەستبەسەربوون، ڕۆژی شەممە ١٩ی خەزەڵوەر، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کرابوو.