فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی پێنج ساڵ زیندان بەسەر کەیوان زەندکەریمی
شەممە ۲۷-۰۸-۱۴۰۲   |  18-11-2023

لە ماوەی ڕابردوودا “کەیوان زەندکەریمی”، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی “پێکهێنانی باند و گرووپ”، “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی” و هەروەها “بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان”، سزای ٥ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم سزایە لە ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی خەزەڵوەر بەفەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە. ناوبراو لە رێکەوتی ٧ی بەفرانباری پارەکە لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و پاشان بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە گواستراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی خاکەلێوە، دوای ١٢٥ ڕۆژ دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی ٣ ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییکردنەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو. کەیوان زەندکەریمی ڕۆژی ١٧ی خاکەلێوە، واتە چەند ڕۆژ دوای ئازادبوونی، لە کاتێکدا بۆ بەدواداچوونی بارودۆخی دۆسیەکەی چووبووە دادگا، لەژێر گوشاری ئیتلاعاتی سپای پاسداران جارێکی دیکە دەستبەسەر کراوە و بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە گواسترایەوە کە دواجار لە ٤ی خەرمانانی ئەمساڵ، دیسان بە دانانی بارمتە ئازاد کرایەوە.