فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی چوار ساڵ زیندان بەسەر ئۆمید ئیزەدی سادق ئابادی
شەممە ۰۸-۰۲-۱۴۰۳   |  27-04-2024

ئومێد ئیزەدی سادق ئابادی، هاووڵاتیی قەشقایی و خاوەن پێداویستی تایبەت، لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە، بە تۆمەتی “پشتیوانی میدیایی لە ئیسرائیل” بە چوار ساڵ بەندکران و پێبژاردنی پارە سزا دراوە.
بەپێ ئەم ڕاپۆڕتە، ڕۆژی شەممە ١ی گوڵان، ئومێد ئیزەدی سادق ئابادی، هاووڵاتیی خاوەن پێداویستیی تایبەت، تەمەن ٣٦ ساڵ و دانیشتووی شاری سامان سەر بە پارێزگای چوار مەحاڵ و بەختیاری، لە لایەن لەقی ١٠١ دادگای تاوانەکانی ٢ی ئەم شارە، بە چوار ساڵ زیندان و پێبژاردنی بڕی ١٥ ملیۆن تمەن پارە سزا دراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە تۆمەتی “بانگەشە دژ بە کۆماری ئیسلامی (پشتیوانی میدیایی لە ئیسرائیل) ” و “بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە بە مەبەستی تێکدانی ڕای گشتی” ئەو سزایە بەسەردا سەپێندراوە.