بەپێی ڕاپۆرتەکان، “نەفیسا سەعادەت یار” هاووڵاتیی بەهایی لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی گورگان بە تۆمەتی “پڕوپاگاندا لەدژی نیزام” بە یەکساڵ زیندان و هەروەها چوار ساڵ بێبەش بوون لە مافی شارۆمەندی مەحکووم کراوە.
شایانی باسە، نەفیسا سەعادەت یار ئەمساڵ لەژێر گوشاری هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداڕان، ناچار ببوو دەست لە کارەکەی خۆی لە نوێنەرایەتیی شیرکەتێکی خسووسی بکێشێتەوە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو وێڕای هاوژینەکەی “پوویا ئەمری” ڕۆژی ١ی ڕێبەندانی پارەکە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو. پێویستە بوترێ کە کۆمەڵگای بەهاییەکان لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوو لە ئێران بەردەوام لەژێر گوشاری دەستبەسەر کرانی خۆسەرانە و سیستماتیکی ناوەندە ئەمنییەکان و هەروەها ئازار و ئەزیەتێکی وەک: زەوت کردنی ماڵەکانیان، پلۆمب کردنی دووکان و شوێنی کەسابەتەکانیان و هەروها پێشگرتن بە چوونیان بۆ ناو زانکۆ بوون.