فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی یەکساڵ زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ
یەکشەممە ۰۴-۰۳-۱۴۰۴   |  25-05-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، محەممەد ڕەسووڵپوور، تەمەن ٥٣ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەكانی دووی ئەمشارە، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حكوومەت” بە ٤ مانگ زیندان و بە تۆمەتی “هاوكاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی” بە ٨ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.
جێگای ئاماژەیە، دانیشتنی دادگایی کردنی محەممەد ڕەسووڵپوور، ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاكەلێوەی ١٤٠٤، بە شێوەی ڤیدیۆ كۆنفڕانس بەڕێوە چووە. ناوبراو هاوكات بۆ ماوەی شەش مانگ لە مورەخەسی بێبەش كرا. محەممەد ڕەسووڵپوور ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، بە مەبەستی جێبەجێكرانی حوکمی دوو ساڵ بەندكرانەكەی، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە گواسترابوویەوە. پێویستە بوتری کە ناوبراو پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی شنۆ بە تۆمەتی “ئەندامییەتی و هاوكاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی” حوکمی ٢ ساڵ بەندكرانی بەسەردا سەپێندرابوو کە ئەم حوکمە لە كۆتاییدا بۆ یەك ساڵ و شەش مانگ كەم كرابوویەوە.