سەپاندنی یەکساڵ زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان
یەکشەممە ۰۲-۰۹-۱۴۰۴   |  23-11-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “زانکۆ محەممەدی” خەڵکی گوندی «ئالیکەند»ی سەر بە شاری بۆکان بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی» لە لایەن دادگای پێداچوونەوە، بە یەکساڵ زیندان مەحکووم کراوە.
جێگای ئاماژەیە، زانکۆ محەممەدی پێشتر بەهۆی هەمان تۆمەتەوە لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی بۆکان، سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێنرابوو. ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی هەینی ١٠ی گەلاوێژی ئەمساڵ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و ڕۆژی ٢٥ی هەمان مانگ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی کردن لە زیندان ئازاد کرابوو.