شهری ڕووسیه و ئۆکراین کاریگەری خراپی لەسەر ئابووری تورکیه هەیە
یەکشەممە ۱۴-۰۱-۱۴۰۱   |  03-04-2022
شەڕی بەردەوام نێوان ڕووسیه و ئۆکراین بەشێوەیەکی زۆر کاریگەری لەسەر ئابووری تورکیه هەیە. شارەزایانی بواری ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەر ئەم شەڕە بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بێت ئەوا ئابووری تورکیه لە سەرجەم بوارەکان دهخاتە مەترسیەوە. کاریگەری ئەم جەنگە بۆ سەر گازی سروشتی لە یەکی مانگی چواری ئەم ساڵەوە دەرکەوت. کۆمپانیای بۆری نەوتی ناسراو بە ”بۆتاش” بڵاویکردەوە کە بەهای گازی سروشتی بۆ دانیشتوان لە سەدا ٣٥ بەرزبۆتەوە. هەروەها نرخی گازی سروشتی کە لە بەرهەمهێنانی کارەبادا بەکاردێت لە سەدا ٤٤.٣٠ و نرخی ئەو گازانەی لە پیشەسازیدا بەکاردێن لە سەدا ٥٠ بەرزبوونەوە.