فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

شه‌شه‌مین ڕۆژی مانگرتنی كرێكارانی فولادی ئه‌هواز
پێنجشەممە ۰۶-۰۵-۱۴۰۱   |  28-07-2022

كرێكارانی گرووپی میللی فوولادی ئه‌هواز بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ وڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ خواسته‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی له‌ ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش ڕۆژه‌دا له‌ به‌رانبه‌ر ساختمانی ئوستانداری خووزستان كۆ بوونه‌ته‌وه‌ و مانگرتنه‌كه‌یان له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ١ی گه‌لاوێژ له ‌دوای وڵامنه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ڕژیم له‌به‌رانبه‌ر داواكارییه‌كانیان ده‌ستی پێ كردووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌و كۆبوونه‌وەیەدا كرێكارانی ناڕازی له‌ به‌رانبه‌ر ده‌ركردنی هاوكاره‌كانیان و گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم و حه‌راسه‌تی ئه‌و شێركه‌ته‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌ و خوازیاری وه‌رگرتنی مافه‌داراییه‌كانیان و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كرێكارانه‌ بوون كه‌ له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.