شکانی دەستی هاوڕێ قووە بەهۆی ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیم لە ئیتلاعاتی سپا
سێشەممە ۱۱-۱۰-۱۴۰۳   |  31-12-2024

بە پێی زانیارییەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو هاوڕێ قووە، تۆمەتباری سیاسی دوای دوو مانگ دەستبەسەری لە دەستبەەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ بۆ زیندانی ناوەندیی مەهاباد گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستێکی هاوڕێ قووە لە ژێر ئەشکەنجەدا شکاوە و ناوبراو لە ڕۆژانی ڕابردوو توانیویەتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی لە زیندان هەبێت. جێگای ئاماژەیە، هاوڕێ قووە، ڕۆژی دووشەممە ٧ی خەزەڵوەر، لە جادەی نێوان مەهاباد_پیرانشار لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران دەستبەسەر و گواسترابوویەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییەتییە لە ورمێ.