
یەکشەممە، ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٣، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران، لەگەڵ ئالی هاشم، نوێنەری وەلی فەقیە و ئیمامی جومعەی تەورێز، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە، مالیک ڕەحمەتی، پارێزگاری ئازەربایجانی شەرقی، سەردار سەید مێهدی مووسەوی، فەرماندەی یەکەی پاراستنی سەرۆک کۆمار و ژمارەیەک پاسەوان و تیمی هەلیکۆپتەر لە ڕووداوێکی ئاسمانیدا گیانیان لەدەستدا.
ڕەئیسیی لاو بەرپرسایەتیی وەک “مۆعاونەتی گرووهەکی” دادستان، جێنشینی دادستانی دادگای ئینقلابی تاران، ئەندامی هەیئەتی مەرگ و ئێعدامی هەزاران زیندانی سیاسی لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاویی لە کارنامەی سەرتایی خۆیدا هەبوو. پاشان ڕەئیسی پۆستی دیکەشی وەرگرت. بۆ نموونە جێگری یەکەمی دەزگای قەزایی، سەرۆکی دەزگای قەزایی، دادستانی گشتیی وڵات، ئەندامی مەجمەعی تەشخیسی مەسڵەحەتی نیزام، جێگری سەرۆکی مەجلیسی خوبرگان و وەک دوایین پۆست لە دەوڵەتی ١٣دا بوو بە سەرۆک کۆمار.
پەروەردە و بارهێنان لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی ڕەئیسیدا، لە ساڵانی دوای شۆڕشەوە لە قەیراناویترین دۆخی خۆیدایە. ژەهراویکردنی خوێندنگاکانی کچان، هێرشی هێزی ئینتزامی و ئەمنیەتی بۆسەر خوێندنگاکان، کوتان و لێدان و کوشتنی زیاتر لە ٨٠ خوێندکار و دوو موعەلیم، دەستبەسەر و زیندانی کردنی منداڵانی خوێندکار، ڕەشترین پەڵەکانی ئاسمانی وەزارەتی پەروەردە لە قۆناغی سەرۆک کۆماری ڕەئیسیدا بوو. هەروەها هەڵسووکەوتی ئەمنیەتی لەوانە زیندانی کردن، دەرکردن و دەستبەسەرکردنی زۆرەملێی مامۆستایان، شێوازی دامەزراندنی موعەلیمانی تازە و ڕەوانەکردنی سێ هەزار تەڵەبە، کەمبوونی بەرچاوی موعەلیم لە هەفتەکانی سەرەتای ساڵی خوێندن و نەگەیشتنی کتێبی دەرسیی هێندێک لە پایەکان تا یەک مانگی ئەوەڵ، نیشانەکانی دیکەی ناکارامەیی پەروەردە و بارهێنانی دەوڵەتی سێزدەن.
شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران بەردەوام موخالفی سیاسەتی دژەپەروەدەیی و دژەخەڵکی بووە. شانبەشانی هەموو دادخوازان بەردەوام خوازیاری موحاکمەی بڕیاردەران و ئەنجامدەرانی قەتڵ و کوشتاری خەڵک لە سەردەمی ڕاپەڕینەکان بەتایبەت کوشتنی خوێندکاران و موعەلیمانە. شۆرا، وێڕای مەحکووم کردنی منداڵکوژی لە هەموو شوێنێکی جیهان هیوادارە ئەو کەسانەی کە لە منداڵکوژی بەتایبەت لە ئێران دەستیان بووە لە دادگای خەڵکی و دادپەروەرانەدا سزای تاوانەکانیان وەرگرن.
شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایان