فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

شۆرای هاوکاریی هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان: بۆ دیفاع لە خوێندکارانی زانکۆی هونەر و ستایشی هاوپشتی!
پێنجشەممە ۰۱-۰۴-۱۴۰۲   |  22-06-2023
شۆرای هاوکاریی هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان: بۆ دیفاع لە خوێندکارانی زانکۆی هونەر و ستایشی هاوپشتی!

کۆماری ئیسلامی تەهاجومێکی هەمەلایەنەی بۆسەر بزووتنەوەی خوێندکاری سازمان داوە. ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی جۆزەردان، بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی هونەر لە ئیعتڕاز بە حیجابی ئیجباری لە پەردیس باغی میلیی ئەم زانکۆیە کۆبوونەوە. ناڕەزایەتیی خوێندکاران لەگەڵ کاردانەوەی حەراسەت و دەزگای سەرکوتی ڕژیمی کوشتار بەرەوڕوو بووەوە. سەرکوتگەران خوێندکارانیان بریندارکرد. سرویسە بێهداشتیەکانیان بەست و لە گەیشتنی خواردەمەنی بۆ خوێندکاران ڕێگریان کرد و ژمارەیەکیان دەستگیر کردن. موقاومەتی خوێندکارانی هونەر بەرانبەر ڕژیم و سیاسەتەکانی لەلایەن زۆرێک لە ڕێکخراوە خوێندکارییەکانەوە پشتیوانیی لێکراوە. هەروەها ناوەندە پێشکەوتنخوازەکانی کۆمەڵگاش لە خۆڕاگریی خوێندکاران بەخاتری هەڵبژاردنی پۆشش و بەرەنگاربوونەوەیان بەرانبەربە ڕژیمی هەڵاواردنی ڕەگەزی پشتیوانییان کردووە.

ڕژیم بۆ ڕێگری کردن لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە و ئاکامەکانی، هێرشێکی هەمەلایەنەی بۆسەر بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و چالاکان و پێشڕەوان سازمان داوە و هەزاران کەسی ناڕازیی خستووەتە زیندانەوە. خوێندکاران دەستگیر، تەعلیق یان ئیخڕاج دەکات. بە درۆن و تۆپ و تانک هێرش دەکاتە سەر کوردستان. خەڵکی خۆڕاگری بەلووچ دەداتە بەر گولـلە. بەندکراوانی سیاسی و دەستگیرکروانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە لە بێدادگاکاندا ئەشکەنجە دەدات و ئێعدامیان دەکات. لە بەڕێوەبردنی مەراسیمی بنەماڵەی گیانبەختکرداوون ڕێگری دەکات و دەستبەسەریان دەکات. چالاکانی بزووتنەوەی کرێکاری، موعەلیمان، ژنان، ئازادیخوازان، خوێندکاران و هەموو ئەوانەی کە دژبە ستەم و چەوسانەوە تێدەکۆشن، دەخاتە زیندانەوە و یان بە پەروەندەسازی و حوکمی سەنگین و ئیخراج، بارودۆخی ژیانی خۆیان و بنەماڵەکانیان دەخاتە مەترسییەوە.

کۆماری ئیسلامی لە ڕاپەڕین و گەشەی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی جەماوەری خەڵک یەکجار ترساوە و بە “وەرچەرخانی ترسنۆکانە” لەبواری سیاسەتی دەرەوە و بە سەرکوتی بەرینی کۆمەڵگا دەیهەوێ بەری پێ بگرێت. بێگومان ڕێگای بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڕژیمی سەرکوت و کوشتار، موقاومەت و هاوپشتیی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و حزووری جەماوەری خەڵک و بزووتنەوەی چینایەتیی کرێکاران لە خەیابان و شوێنی کار و ژیانە. وێڕای ستایشی خۆڕاگریی خوێندکارانی زانکۆی هونەر، پێویستە بە هاودەنگی و هاوپشتی لە خوارەوە، پاشەکشە بە دەسەڵاتی کوشتار بکەین و پڕۆسەی ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانەی ڕژیم خێراتر بکەین.

بڕووخێ ڕژیمی سەرمایەداریی کۆماری ئیسلامی

بژی ئازادی، بژی سۆسیالیزم


شۆرای هاوکاریی هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان

٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٢

١٩ی ژوئەنی ٢٠٢٣


واژۆکان: سازمانی ئیتحادی فیدائیانی کۆمۆنیست، ئیتحادی سۆسیالیستی کارگەری، حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، حیزبی کۆمۆنیستی کارگەری – حێکمەتیست، سازمانی ڕاهی کاریگەر، سازمانی فەدائیان (ئەقەلیەت) و هەستەی ئەقەلیەت