کۆماری ئیسلامی هەڕەشە و تۆقاندنی هەمەلایەنەی دژبە ژنان و “بێ حیجابی” سازمان داوە. سەرهەڵدانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە و خەباتی بەربڵاوی ژنان لەسەر شەقامەکان وێڕای لابردن و سووتاندنی حیجابی ئیجباری و ئاساییکردنەوەی پۆششی ئیختیاری لە خەیابان و مەدرەسە و زانکۆ، تووڕەیی ڕژیمی ئیسلامیی لێکەوتووەتەوە. خامنەیی ڕۆژی سێشەممە ١٥ی مانگی خاکەلێوە لە سوخەنڕانییەکدا “لابردنی حیجابی حەرامی شەرعی، سیاسی و کاری دوژمن” ناو لێنا. دەزگا جۆراوجۆرەکانی سەرکوت، ئاخوند و ئەوباشەکانی ڕژیم کە سیاسەتەکانیان لەپێناو کۆنتڕۆڵکردنی جەستەی ژنان و داسەپاندنی حیجابی ئیجیاری بەسەریاندا شکستی خواردووە، بەردەوام بەشێوەی جۆراوجۆر شمشیریان دژبە ژنانی “بێ حیجاب” تیژ کردووە و داویاننە بەر ئەزیەت و ئازار. کاربەدەستانی ئیدارات و بواری پەروەردە و زانکۆی ڕژیمیش بە مسەوەباتی جۆراوجۆر، ژنانێک کە جیجابی ئیسلامی ڕەعایەت ناکەن، هەڕەشەی دەرکردن یان بێبەریکردن لە ئیمکاناتی ئاموزشیان لێ دەکەن. بەڵام سەرەڕای هەمووی ئەمانە و سەرەڕای هەڕەشەی بەردەوامی ناوەندە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم، شەقام، فرۆشگا، مێترۆ، پارک و بەگشتی کۆمەڵگا پڕە لە ژنانێک کە هیچ بایەخێک بە یاسا و بە هەڵاواردنی ڕەگەزیی کۆماری ئیسلامی نادەن و بە گاڵتەی دەگرن.
کۆماری ئیسلامی بۆ تۆڵەکردنەوە لە خوێندکارانێک کە لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەدا حزووری پڕڕەنگ و بەرچاویان بوو، بەرنامەی ئامانجداری مەسموومکردنی کچانی مەدرەسە هەروا درێژە پێدەدات. لە قۆناغی تازەدا، دوای سێزدەبەدەر لە تەورێز، نەغەدە و ئیسفەهان ژمارەیەک لە مەدرەسەکانی کچان بە مەوادی شیمیایی هێرشیان کرایە سەر.
ئەم هێرشە هەمەلایەنەیەی ڕژیم، نیشانەی ترسی ڕژیمە لە خەباتی جەسوورانەی ژنان لە بوارە جۆراوجۆرە کۆمەڵایەتییەکان. خەباتێک کە ماوەیەکی زۆرە لە کۆمەڵگادا بەردەوامە و لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ئێستادا گەیشتووەتە لوتکە.
سەرەڕای هەڕەشە و سەرکوتی ڕژیم، ژنان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بە ئاساییکردنەوەی پۆششی ئیختیاری و بە لابردنی حیجابی ئیجباری، خەباتیان لەدژی کۆماری ئیسلامی درێژە دەدەن. لەم بارودۆخە هەستیارەدا، ئەرکی هەموو ئازادیخوازان و سەرجەم ڕێکخراوەکان، ناوەندە سینفی و مەدەنییەکان و هەروەها هەموو هێزە پێشکەوتنخوازەکانی کۆمەڵگەیە کە داکۆکیکاری لێبڕاوی خەباتی ژنان بن و شان بە شانی ئەوان پاشەکشە بە ڕژیمی ئیسلامی بکەن. ژنان و جەماوەری خەڵکی ئێران بە تاکتیکی هەڕەشەکردن و سەرکوت پاشەکشە ناکەن. ئەوان بڕیاریان داوە کە ئەم دەسەڵاتە تاوانکارە بە گۆڕستانی مێژوو بسپێرن.
ڕزگاریی ژن، ڕزگاریی کۆمەڵگایە!
بڕووخێ ڕژیمی سەرمایەداریی کۆماری ئیسلامی
بژی ئازادی – بژی سۆسیالیزم
شۆرای هاوکاریی هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان
٥ی ئاپریلی ٢٠٢٣ – ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٢
واژۆکان: سازمانی ئیتحادی فیدائیانی کۆمۆنیست، ئیتحادی سۆسیالیستی کارگەری، حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، حیزبی کۆمۆنیستی کارگەری – حێکمەتیست، سازمانی ڕاهی کاریگەر، سازمانی فەدائیان (ئەقەلیەت) و هەستەی ئەقەلیەت