فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

شەشەمین ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئیعدامیەکان له‌به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم لە تاران
دوشەممە ۲۱-۰۶-۱۴۰۱   |  12-09-2022

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام بۆ شەشەمین ڕۆژی به‌ردەوام له‌به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له‌ تاران كۆبوونه‌وه‌ و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام ماوه‌ی شەش ڕۆژه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم له‌به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، داوای ڕاگرتنی حوكمی ئێعدامی ڕۆڵه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ر مانگرتووان و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كاندا تێكهه‌ڵچوون و ٢٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.