فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

شەشەمین ڕۆژی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە شیراز
یەکشەممە ۲۰-۰۸-۱۴۰۳   |  10-11-2024

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، پێرسۆنێلی بەشی تاقیکاری و ڕادیۆلۆژی نەخۆشخانەکانی شیراز، بۆ شەشەمین ڕۆژی بەردەوام لە ناڕەزایەتیی بە ڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناڕازییان بە کۆبوونەوە لە شوێنی کارەکیان، لەئاست باروڕۆخی نالەباری گوزەرانیان، پێشێل کرانی مافەکانیان، هەڵاواردن و زەختی کاری دەستیانداوەتە کۆبوونەوە. هەروەها پێرسۆنیلی بەشی تاقیکاری و ڕادیۆلۆژی نەخۆشخانەی “ویلایەت”ی قەزوێن، ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبردووە. هەر لەم پێوەندەدا ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە پێوەست بوونی پەرەستارانی نەخۆشخانەکانی داراب و فەسا بە ئێعتڕازی سەرتاسەرێ پەرەستاران لە شارەکانی ئێران دەکەن.