شەش مانگ بەسەر ناڕوونی چارەنووسی باوک و کوڕێکی خەڵکی مەهاباددا تێدەپەڕێت
چوارشەممە ۲۰-۰۲-۱۴۰۲   |  10-05-2023
کامران موئمنی و کوڕەکەی بەناوی زاهیر موئمنی، تەمەن ٢٥ ساڵ، لەدوای دەستبەسەرکرانیانەوە هەتا ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە چارەنووسیان نادیارە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کامەران موئمنی و کوڕەکەی، زاهیر موئمنی لە ماوەی نزیک بە شەش مانگی دەستبەسەربوونیاندا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەریبوبوون.
ئەم باوک و کوڕەی خەڵکی مەهاباد لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١ لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی خەڵکی شاری مەهاباد دەستبەسەرکران.