فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

شەقامەکانی ئێران شاهیدی ڕۆژێکی تر لە ئاخێزی شۆرشگێرانە بوون
هەینی ۱۳-۰۸-۱۴۰۱   |  04-11-2022

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بازاڕیانی شاره‌كانی مه‌ریوان و كرماشان مانیان گرت و خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران له‌ چه‌ندین شار دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامەکان و ناڕەزایەتیان دەربڕی.
بازاڕیانی شاره‌كانی مه‌ریوان و كرماشان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كۆمه‌ڵكوژكردنی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ مانیان گرت و خه‌ڵكی ناڕازی له‌ گوڵشار، خۆڕه‌مده‌شت، مێهرشار و په‌ردیسی كه‌ره‌ج دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و كانێكس و ئۆتۆمبێلی سه‌ركوتگه‌رانیان ئاگردا، له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كی شاری تاران خه‌ڵكی ناڕازی به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم و داخستنی شه‌قامه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ و خه‌ڵكی ئامۆل، به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی، لاهیجان و ڕه‌شت له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ شه‌ڕ هاتن، لاوانی قاره‌مانی ئه‌راك و فوولادشاری ئیسفه‌هان به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم بەربەستیان ساز كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، هه‌روه‌ها له‌ شاره‌كانی قه‌زوین و ئابییه‌ك خه‌ڵكی ناڕازی به‌ كردنه‌وه‌ی ئاگر و سازكردنی ڕێبه‌ندان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ شه‌ڕ هاتن و له‌ شاره‌كانی سنه‌، كامیاران، سه‌قز، بۆكان، بانه، مهاباد و مه‌ریوان خه‌ڵكی ناڕازی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه‌ كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ لاوانی بوێری ته‌ورێز له‌ شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌ بە توندی بەرەنگاری هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بوونەوە.