فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

“شەهباز شەریفی“ وەك سەرۆك وەزیرانی پاکستان دیاری کرا
سێشەممە ۲۳-۰۱-۱۴۰۱   |  12-04-2022

رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی خاکە لێوە، پەرلەمانی پاكستان بە دەنگی ١٧٤ ئەندام، ”شەهباز شەریفی” لە جێگەی ”عیمران خان” بۆ پۆستی وەك سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە هەڵبژارد. بەم جۆری دوای دوو ڕۆژ لە سەندنەوەی متمانە لە عیمران خان و وەلانانی لە پۆستەكەی، ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە دەسەڵاتی گرتەدەست و كاندیدەكەی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران متمانەی پەرلەمانی بەدەستهێنا.
شەهباز شەریف سەركردایەتیی ئەو ڕەوتەی ئۆپۆزسیۆنی دەكرد كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەڵمەتێكی بۆ لابردنی عیمران خان لە پۆستی سەرۆك وەزیران بەرپاكرد و درەنگانی شەوی شەممە هەڵمەتەكە بە سەندنەوەی متمانە لە ناوبراو سەركه‌وت. قەرار وایە کە شەهباز حكومەتی نوێ پێكبهێنێت و كابینەكەی تا مانگی ئوتی ساڵی داهاتوو كە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتییە، لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە. پەرلەمانتارانی پارتەكەی عیمران خان ئەمڕۆ بە كۆمەڵ دەستیانلەكاركێشایەوە.