رۆژی پێنج شەممە ١٨ی خاکە لێوە، فاتمە داوەند کە یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ئاخێزی جەماوەری مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨ و یەکێک لە شایەتحاڵانی دادگای ”خەڵکی ئابان” کە لە بەریتانیا بەڕێوەچوو، ڕەوانەی کەمپی ‘کایسری” کە تایبەت بە دیپۆرتکردنە کراوە. هێزەکانی پۆلیسی تورکیە فاتمهیان دەستبەسەر و دوای ئەوەی پەنجەمۆریان پێی کردووە پێیان ڕاگەیاندووه کە کاتژمێر ١٠ی ئەمشەو لێرە دەیبهن.
شایانی باسە کە ناوبراو خەڵکی شاری بۆکانە و لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨ دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ٣ ساڵ و ٩ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا و ڕۆژی سێشەممەمە ١١ی خەزەڵوەری دوای تێپەڕاندنی یەک لە سەر سێی سزای بەندکرانەکەی بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کرا. ناوبراو زستانی ڕابردوو بە هۆی گوشاری بەردەوامی ناوەندە ئەمنییەکان ناچار بوو کە ئێران بەجێ بهێڵیت.