فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

فایەیەق مام قادری بە هۆی سەختی برینەکەیەوە دوای یەک مانگ گیانی بەخت کرد
چوارشەممە ۱۸-۰۸-۱۴۰۱   |  09-11-2022

سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی خەزەڵوەر، فایەق مام قادری، تەمەن ٣٥ ساڵ دوای یەک مانگ مانەوەی لە نەخۆشخانەی “خومەینی” شاری ورمێ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی بەختکرد، هێزە تاوانبارەکانی رژیم لە دەسڕێژێک دا بە شەش گوللە کە بەر سەر، پشت و سکی کەوتبوو، رینداریان کردبوو.
بەوتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی مام قادری، تەرمی فایەق مام قادری لە ساردخانەی نەخۆشخانەی “خومەینی” ڕاگیراوە و هێشتا بە بنەماڵەکەی نەدراوەتەوە. فایەق مام قادری لەگەڵ مەسعوود فەرەج زادە، لە خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانی خەڵکی مەهاباد شەوی شەممە ٢٠ی ڕەزبەر، کەوتنە بەر دەستڕێژی گوللەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم و بە سەختی برینداربوون.
هێزە حکومەتییەکان ئەو ئۆتۆمبێلەی کە ئەو دوو هاووڵاتییەیان، لە نزیک گۆڕەپانی ئیستقلالی شاری مەهاباد دابووە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا ئەو دوو هاووڵاتییە برینداربوون و بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گوازرابوونەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ.
هێزەکانی ڕژیم هەر ئەو شەوە دانا مام قادری برای بچووکەی فایەق مام قادرییان بریندار و دەستبەسەر کردبوو. ناوبراو حەوتووی ڕابردوو بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. فایەق مام قادری، خێزاندار و باوکی دوومنداڵە و هەروەها ئەرکی بەخێوکردنی چوار خوشک و بنەماڵەی برایەکی دیکەی کە چەند ساڵێکە لە زیندان دایە، لە ئەستۆدا بووە.