
هەواڵدەریی “بلومبێرگ” بڵاوی کردووەتەوە، بە زیادبوونی ڕێژەی فرۆشی نەوتی هەرزانی ڕووسیە لە بازاڕەکانی چین، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ناچارە کە نەوت بە نرخێکی کەم بە “چین “ییەکان بفرۆشێت.بە دوای هێرشی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین و گەمارۆکانی ڕۆژاوا دژی ڕووسیە، چین نەوتێکی زۆر لە ڕووسیەوە هاوردە دەکات. ئەو بابەتە بووەتە هۆی کێبەرکێی نێوان ڕووسیە و کۆماری ئیسلامی و بە هۆی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئامریکا، چین بووەتە یەکێک لە بازاڕەکانی فرۆشتی نەوتی خاوی ئەو دوو وڵاتە.هەناردەی نەوتی ڕووسیە بۆ چین لە مانگی مای دا بە ڕێژەیەکی زۆر زیادی کرد بە شێوەیەک کە “ئۆپێک پلاس” توانی جێگای عەرەبستانی سعوودی وەکوو گەورەترین هەناردەکەری نەوت بە چین بگرێتەوە. هەناردەی نەوتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ چین لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا گەیشتبووە ٧٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا. لە ئێستادا ڕژیم نەوتی خۆی بە نرخی ١٠ دۆلار کەمتر لە نەوتی برێنێت بە چین دەفرۆشێت بۆ ئەوەی کە بتوانێت لەگەڵ ڕووسیە بەرابەری بکات.