فوئاد مێهدی ئیبراهیمیان چاوی چەپیشی لەدەستدا
پێنجشەممە ۱۲-۱۲-۱۴۰۰   |  03-03-2022
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بەناوی ”فوئاد مێهدی ئیبراهیمیان” کە لە رێکەوتی دووشەممە ٢ی ڕەشەممەدا بە هۆی تەقینەوی مین لە سنووری بانە بریندار ببوو، و لە ڕێکەوتی یەکشەممە ٨ی ڕەشەممەدا دوای نەشتەرگەی لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری تەورێز لاقی ڕاستی لەدەستدابوو، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەشەممە بەداخەوە چاوی چەپیشی لەدەستدا.