فەرانەک ڕەفیعی هەلسووڕاوی مەدەنی لە شاری سنە ئازاد بوو
دوشەممە ۰۲-۰۸-۱۴۰۱   |  24-10-2022
ڕۆژی یەکشەممە ۱ی خەزەڵوەر، فەرانەک رەفیعی هەڵسووڕاوی مەدەنی و ژینگە پارێزی خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە ناوەندی بە ناو (کانوونی چاکسازی و تەربیەت) لە شاری سنە ئازاد بوو.
شایانی باسە کە ناوبراو لە ڕێکەوتی ۲۷ی خەرمانانی ئەمساڵ لە کاتی دەستپێکردنی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی کوردستان لە دژی کوشتنی ژینا ئەمینی لە مەیدانی ئازادی لە سنە دەستبەسەر کرا بوو.