فەرمانی دەستگیرکردنی ڤلادیمێر پۆتین لە لایەن دادگای نێودەوڵەتی لاهە
شەممە ۲۷-۱۲-۱۴۰۱   |  18-03-2023
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لاهە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڤلادیمێر پۆتین سەرۆک کۆماری ڕووسیە دەرکردووە.
ڕۆژی هەینی ٢٦ی ڕەشەممە، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لاهە بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە ئۆکڕاین و گواستنەوەی ناچاری منداڵان لە ناوچە “داگیرکراوەکانی” ئەم وڵاتە بۆ ڕووسیە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی ئەو وڵاتە دەرکرد.
دادگای لاهە ڕایگەیاندووە: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ ببینێت لە دەستگیرکردنی سەرۆکی ڕووسیە. هاوکات “ماریا زاخارۆڤا”، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیە سەبارەت بە فەرمانی دەستگیرکردنەکە رایگەیاندووە، بڕیارەکانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بۆ ئەوان “هیچ گرنگییەکی نییە” و دەڵێت، بڕیارەکانی دادگاکە لەڕووی یاساییەوە پووچەڵن.