فەریبا زەند کەریمی لە مۆعەلیمانی شاری سنە دەستبەسەر کرا
پێنجشەممە ۱۷-۰۱-۱۴۰۲   |  06-04-2023
کاتژمێر ٨ی شەوی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوە، فەریبا زەند کەریمی، مامۆستای گرێبەستی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سنە، دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرکرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەوی ڕابردوو دوای دەستبەسەرکرانی فەریبا زەند کەریمی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو و پشکنیویانە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی فەریبا زەند کەریمی لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی لەم ڕاستایەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.