فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

قوربانیبوونی زیاتر لە ٣٥ هەزار کەس بەهۆی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل
هەینی ۰۴-۰۳-۱۴۰۳   |  24-05-2024

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣ی جۆزەردان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه‌ ڕایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كانی سپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ ژماره‌ی كوژراوان و برینداران زیاتر بوون و له‌ هه‌مان كاتدا دانیشتوان تووشی برسییه‌تییه‌كی سەخت بوونە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووە، به‌هۆی هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ ژماره‌ی كوژراوان بۆ ٣٥ هه‌زار و ٨٠٠ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌، هاوكات ژماره‌ی برینداربووان گه‌یشتووه‌ته ٨٠ هه‌زار و ١١ كه‌س. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه‌ ٧٠لەسەدی قوربانییه‌كان منداڵن. باسی له‌وه‌ش كردووه‌، له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٩١ هاووڵاتی كوژراون و ٢١ کەسی دیكه‌یش بریندار بوونه‌.