فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

قوربانییەکی منداڵ هاوسەری لە خۆی کۆتایی بە ژیانی هێنا
هەینی ۲۳-۰۴-۱۴۰۲   |  14-07-2023

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵی قوربانی منداڵ هاوسەری بەناوی “ڕاحەلە ڕاهدار” لە ماڵی دایک و باوکی لە شاری کۆتۆل، سەر بە شاری خۆی، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بەژیانی هێنا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕاحلە ڕاهدار، لە تەمەنی ١٤ ساڵی لە لایەن بنەماڵەکەیەوە بەزۆر هاسەرگیری کردووە و دوای تێپەڕینی حەوت مانگ بەسەر ژیانی هاوبەشیدا کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە. شایانی باسە، ڕاحلە ڕاهدار دوای ئەوە کێشەکانی لەگەڵ هاوسەرەکەی گەیشتووەتە ئاستی ڕادەبەدەر، گەڕاوەتەوە ماڵی دایک و باوکی و لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ بنەماڵەکەی تووشی کێشە هاتووە، کە بووە هۆی خۆکوشتنی ناوبراو. پێویستە ئاماژە بکرێت کە، سەرەڕای دژایەتییە کۆمەڵایەتییەکان کێشەی منداڵ هاوسەری لەگەڵ جەستە و دەروونی منداڵدا ناگونجێت. ئەم بابەتە بەردەوام ناڕەزایەتی چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆڤی لێکەوتووەتەوە. بەهۆی دەستتێوەردانی دینەکان لەژیانی تاکەکاندا و نەبوونی چاودێری یاسایی لە ناوچە جیاوازەکان و لەنێوان دینە جیاوازەکاندا، منداڵ هاوسەری دەبێتە هۆی پێشێلکردنی مافی منداڵان و ژنان.