قوربانی بوونی بەدەیان کەس لە پاکستان بەهۆی تەقینەوەیەکی خۆکوژی
سێشەممە ۲۰-۰۸-۱۴۰۴   |  11-11-2025

وەزیری ناوخۆی پاکستان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە بەردەم داداگایەک لە ناچەیەکی نیشتەجێبوونی شاری ئیسلام ئاباد، ١٢ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٢٧ کەسی دیکەش برینداربوون.
موحسین نەقوی، وەزیری ناوخۆی پاکستان ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سیشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، لە بەردەم باڵەخانەی دادگا لە شاری “کەشەهری” هێرشێکی خۆکوژی کرا و بەهۆیەوە ١٢ کەس کوژران و نزیکەی ٢٧ کەسی دیکەش برینداربوون. وتیشی، هێرشبەرەکە ماوەیەک لە دەرەوەی دادگاکە چاوەڕێی کردووە پێش ئەوەی بۆمبەکەی لە نزیک ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس بتەقێنێتەوە.