قوربانی بوونی بە دەیان کەس بەهۆی بوومەلەرزە لە چین
سێشەممە ۱۸-۱۰-۱۴۰۳   |  07-01-2025
ئاژانسی هەواڵی فەرمی چین (شینهوا) بڵاوی کردووەتەوە، بەرە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی بەفرانبار، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٦ و ٨ دەهۆمی پلەی ڕێختەر، لە باشووری ڕۆژئاوای چین، ناوچەی تیبتی لە زنجیرە چیاکانی هیمالایا و هەرێمی دێنگری هەژاندووە و بەهۆیەوە ٥٣ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٣٨ کەسی دیکەش برینداربوون.
هەروەها ناوەندی تۆڕی بوومەلەرزەزانی چین ڕایگەیاندووە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٩ و پێنج خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بە کاتی پکەن ڕوویداوە و چەقی بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٠ کیلۆمیتری زەوی بووە.