قوربانی بوونی بە دەیان کەس لە ویلایەتی نیوئۆرلیانزی ئەمریکا
پێنجشەممە ۱۳-۱۰-۱۴۰۳   |  02-01-2025

ڕۆی چوارشەممە ١٢ی بەفرانبار، وتەبێژی پۆلیسی ویڵایەتی نیوئۆرلیانز لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەهۆی ڕووداوێکی کوشندە بارهەڵگرێک خۆی بە ژمارەیەک هاووڵاتیدا کێشاوە و لە ئەنجامیدا، لانیکەم ١٥ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٣٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە شۆفێرەکە لەناو بارهەڵگرەکەوە تەقەی لە هێزەکانی پۆلیس کردووە و بەهۆیەوە دوو ئەفسەری پۆلیس بریندار بوون کە باری تەندروستییان جێگیرە.