فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

قوربانی بوونی بە هەزاران کەس لە خۆراسانی جنووبی بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ
شەممە ۰۹-۱۰-۱۴۰۲   |  30-12-2023

عەلیڕەزا عەباسی سەرۆک پۆلیسی رێگاوبان لە خۆراسانی جنووبی ڕایگەیاندووە: لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا، ٢ هەزار و ٥١٣ هاووڵاتیی بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆی نێوشاری برینداربوون و ٣٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئەم ئامارە لە حاڵێکدایە کە لەچاو ساڵی ڕابردوو، ٤ لەسەد ڕووداوەکانی هاتووچۆ کەمی کردووە، بەڵام بەهۆی ستانداردنەبوونی کەرەستەکانی هاتووچۆ و ڕێگاوبانەکان، نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئەمنییەتی شەقامەکان هەروا لەئارادایە. جێگای ئاماژەیە، زۆرترین قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە شارەکانی بیرجەند، تەبەس، فێردەوس و قایین سەر بە پارێزگای خۆراسانی جنووبی بووە.