فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

قوربانی بوونی دوو کرێکار بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار
شەممە ۲۲-۰۷-۱۴۰۲   |  14-10-2023

لەماوەی یەک دوو ڕۆژی ڕابردوودا و لە دوو ڕووداوی جیاجیادا، دوو کرێکاری بیناسازی، بەهۆی بەربوونەوە لەبەرزایی، گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە یەکەم ڕووداودا کە ڕۆژی پێنجشەممە لە بینایەکی نیوەکارە لە شاری تاران ڕوویدا، کرێکارێکی ٥٠ ساڵ تەمەن بە ناوی “سدیق شانازی” خەڵکی گوندی “چاپان”ی سەر بە شاری سەقز، لە کاتی کار کردن بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا. هەروەها ڕۆژی هەینی ٢١ی ڕەزبەر، کرێکارێک لە شاری برووجێن لە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری، لە کاتی کار کردن لە سەر بینایەکی تازە ساخت، بەهۆی بەربوونەوە بۆ ناو چاڵی ئاسانسۆری ئەم بینایە، گیانی لەدەست دا.