قوربانی بوونی دوو کرێکار بەهۆی ڕووداوی شوێنی کار لە گیلان
یەکشەممە ۲۵-۰۴-۱۴۰۲   |  16-07-2023
لەئەنجامی ڕەچاونەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار لە لایەن خاوەنکارەوە، دوو کرێکار لە گیلان تووشی ڕووداوی شوێنی کار بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی شەممە ٢٤ی پووشپەڕ، دوو کرێکاری بەشی ئاوەدانکردنەوەی کارخانەی پۆڵای گیلان، لە کاتی کار بە هۆی داڕمانی بێتۆن بەسەریاندا، کرێکارێک بەناوی “ڕەحمان قوربانزادە” گیانی لەدەستدا و کرێکارێکی دیکەش بە سەختی بریندابوو کە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی “پوورسینا”ی ڕەشت. جێگای ئاماژەیە، ئێران لە بواری ڕەچاوکردنی ئەمنییەتی شوێنی کار لە نێوان وڵاتانی جیهان لە پلەی ١٠٢ دایە کە بەنزمترین پلە دێتە ئەژمار.