فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

قوربانی بوونی دەیان هاووڵاتیی بەهۆی پێکدادانی دوو قەتار لە ئەندۆنێزی
هەینی ۱۵-۱۰-۱۴۰۲   |  05-01-2024

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی ١٥ی بەفرانبار، دوو قەتار له‌ نزیك كێڵگه‌یه‌كی چاندنی برنج له‌ چیكالینگا له‌ هه‌رێمی جاوه‌ی رۆژئاوا له‌ ئه‌ندۆنێزی خۆیان پێكدا كێشا.
پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ لەمبارەیەوە ڕایگەیاندووە، رووداوه‌كه‌ له‌ لایه‌ن دوو قەتار بووه‌، یه‌كه‌میان قەتارێکی ناوخۆیی بووه‌ و ئه‌وی دیكه‌ قەتارێکی تۆرانگا بووه‌ بۆ به‌یه‌ك به‌ستنه‌وه‌ی نێوان شاره‌كان و گه‌شته‌کان له‌ سۆرابایا له‌ جاوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی بووه‌ بۆ باندۆنگی پایته‌ختی هه‌رێمه‌كه‌. به‌گوێره‌ی زانیارییەکانی پۆلیسی ئه‌ندۆنێزی، قەتارەکەی تۆرانگا ٢٧٨ سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو، هاوكات قەتارە ناوخۆییه‌كه‌ ١٩١ سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو کە بەهۆیەوە هەتا ئێستا ٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٨ کەسی دیکەس برینداربوون. پێویستە ئاماژە بکرێت کە پێكدادانی قەتارەکان و رووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌ ئه‌ندۆنێزی بووه‌ته‌ دیارده‌ و زۆربه‌ی هۆكاره‌كه‌یشی بۆ كۆنی قەتارەکان و ئۆتۆمبێله‌كان ته‌نانه‌ت فڕۆكه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.